نهوزاد ئهنوهر کۆیی؛ شیروان حسێن حمد
پوخته
ئەم لێكۆڵینەوەیە لە چوارچێوەی واتاسازی ڕستەدا، بە ناونیشانی (لهیهکچون و جیاوازی نێوان گریمانەی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم لێكۆڵینەوەیە لە چوارچێوەی واتاسازی ڕستەدا، بە ناونیشانی (لهیهکچون و جیاوازی نێوان گریمانەی پێشەكی و واگهیاندن (ئینتێلمێنت) ه ، ئەم دو دیاردەیە زۆر لێك نزیكن، زۆرجار زمانه وانانیش بەیەكیان داناون، یان ئەوەتە تێكەڵاو بەیەكترییان كردوە، کردەی پەیوەندیکردن، کاریگەریی نێوان دوو کەس یان زیاترە بۆ قسەکردن لەسەر کردەکە، بۆ ئەوەی پەیوەندی لەنێوانیاندا دروستبێت. لە زماندا واتای فەرهەنگی وشەکان ناتوانن هەموو ئەوشتانەی قسەکەرەکان دەیانەوێت باسیان بکەن و بیگەیەنن، چونکە زیاتر لەواتایەک دەدەنە پاڵ وشەیەک، ئەمەش وادەکات کە وشەکان زیاتر لە خوێندنەوەیەک هەڵبگرن. بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشایە قسەکەرەکان چەندان ڕێگای تر دەگرنەبەر بۆ شیکردنەوەی کۆدەکان و تێگەیشتن لەمەبەستی قسەکەر.ئەم لێکۆڵینەوەی ئێمە باس لە دوو بابەتی (( گریمانەی پێشەکی و واگەیاندن )) دەکات، کە لەکردەی لەیەکگەیشتندا ڕۆڵی سەرەکی و بەرچاو دەبینن، هەردو بابەتەکەمان بەنمونەی زمانی کوردی شیکردۆتەوە.ئاخاوتن لەنێوان دوو کەس یان زیاتر بەزمانێکی هاوبەش لەسەر گریمانەی پێشەکی بەڕێوەدەچێت گریمانە پێشەکییەکان مامەڵە لەگەڵ هەبونی مەرجی پێشینەی دەربڕین دەکات، بەتاییبەتی ڕاستیی چەمکی، گریمانە پێشەکییەکان سودێکی زۆری بۆ ماندونەکردنی خوێنەر هەیە، لەگریمانە پێشەکییەکاندا وەرگر پشت بەزانیارییە پێشینەکانی پێشوی دەبەستێت و زانیارییە نەگوتراوەکان لە ئاخاوتنەکە هەڵدەهێنجێت. بابەتی واگەیاندن (پەیوەستبونی واتایی) ، گوێ بەتێروانینەکانی قسەکەر نادات، بەڵکو زۆرتر گرینگی بەواتای فەرهەنگی دەربڕینەکان دەدات، بەشوێن ئەو پەیوەندییە لۆژیکیانەدا دەگەڕێت، کەواتای وشەو لۆژیک بەشێوەیەکی توندوتۆڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆیە دەبێت هەمیشە بیرمان بۆلای ئەو جیهانە لۆژیکییەدا بچێت، کە هاوتایە لەگەڵ ئەو بارودۆخ و ڕوداوانەی دەربڕینەکان لێوەی دەدوێن